سەردێڕ:

دزی کرد و لەگەڵ خاوەن ماڵەکەشدا کردی بە شەڕ

AM:10:57:30/07/2021

24420 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێک پشتێنێکی ئافرەتانی دزیوە و لەگەڵ خاوەن ماڵ بووە بە شەڕی و دواتر دەستگیرکراوە.


پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر رایگەیاند، لە گەڕەکی شارەوانی تۆمەتبارێکیان بە ناوی (غ، ر، س) دەستگیرکردووە، کە پشتێنێکی ئافرەتانی دزیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبارەکە لە کاتی دزیکردنەکەدا لەگەڵ خاوەن ماڵ بووە بە شەڕیان"، دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.







گەلەری