سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون

AM:10:45:30/07/2021

7044 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان رێگای کەلار – دەربەندیخان روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نێوان رێگای کەلار - دەربەندیخان نزیک گوندی ئاوە خێری رووداوێکی وەرگەڕان روویدا .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری کیا سیراتۆ وەرگەڕاوە، کە شۆفێرەکەی ئافرەت بووە، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمدا دادەنرێت، هاوڵاتیانیش زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ خراپی رێگا و بانەکان دەگەڕێننەوە، لە بەرامبەریشدا، بەرپرسانی هاتوچۆ هۆکاری رووداوەکان بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە دەگەڕێننەوە.

May be an image of car and roadMay be an image of outdoors













گەلەری