سەردێڕ:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: دەبێت لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە چالاکوانانى عێراق دەکەنە ئامانج

AM:09:11:30/07/2021

2804 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، دەبێت لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە چالاکوانانى عێراق دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن.


وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرگریکارانى مافەکانى مرۆڤ رۆژانە روبەڕوى مەترسى دەبنەوە و ئەوان لە پێناو ئازادییە سەرەکییەکاندا دەجەنگن.

ئاماژە بەوەشکراوە، جەخت لە داواکارییەکان دەکەنەوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەى ورد لە کوشتنى چالاکوانان و لێپرسینەوە لەو کەسانەى چالاکوانان و خێزانەکانیان دەکەنە ئامانج.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ٢٥ی ئەم مانگە، تەرمی تەرمى عەلى کەریم چالاکوانى عێراقى و کوڕى چالاکوان فاتیمە بەهادلى لە سنوری پارێزگاى بەسرە دۆزرایەوە کە شوێنى گولـلە بە جەستەیەوە بوو.













گەلەری