سەردێڕ:

وەزیری کارەبا: لەمساڵدا سێ کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتیمانیمان زیادکردووە

AM:08:50:30/07/2021

3644 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا سێ کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتیمانییان زیادکردووە.


کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتى هەرێم لە پەیجى فەرمى وەزارەتەکەئاماژەى بەوەشکردووە، لە ماوەی دوو ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە رێگەی وەزارەتەکەیانەوە چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری دابەشکردن و بەرھەمھێنانی کارەبا جێبەجێکراون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کەمی پێدانی کارەبا لە پارێزگاکانی هەرێم بووەتە کێشەی سەرەکی هاوڵاتییان، بە درێژایی سی ساڵی حکومڕانی دەسەڵاتی هەرێم بەردەوام بەڵێنی پێدان و باشترکردنی کارەبای بە هاوڵاتییان دەدات، بەڵام ئەو کێشەیە تا ئێستا و لە کابینەی نۆیەمی حکومەتدا نەتوانراوە چارەسەربکرێت.













گەلەری