شەوی رابردوو بۆرییەکی نەوت لە تورکیادا تەقییەوە، پاش چەند کاتژمێرێک دەرکەوت کە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بووە و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەی بۆرییەکە ئاشکرانەکراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاند، تهقینهوهیەک له بۆری گواستنهوهی نهوت له پارێزگای مهڕهشی باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا روویداوە.
ئەو بۆرییەی کە تەقیوەتەوە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم
بۆ تورکیا بووە، کە درێژی بۆرییەکە ٥١١ کیلۆمەتر بووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ باسی لەوەشکردووە، دوای كهوتنهوهی
ئاگر لە شوێنی رووداوەکە ژمارهیهكی زۆر تیمی ئاگركوژێنهوه و ئامبوڵانس رهوانهی
ناوچهكه كران و رێگای هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی مهڕهش و عهنتاب به رووی
هاتوچۆدا داخرا.
لای خۆشییەوە، پارێزگاری مهڕهش دەڵێت، بەهۆی ئاگركهوتنهوهکەوە
تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دەشڵێت، "تا ئێستا هۆكاری تهقینهوهكه
نهزانراوه."
لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠دا، بۆ ماوەی نزیکەی ١٠ رۆژ هەناردەکرنی
نەوتی هەرێم بۆ تورکیا راگیرا دوای تەقاندنەوەی بۆرییەکە، کە لەوکاتەدا حکومەتی هەرێم
پەکەکەی بە تەقاندنەوەی تۆمەتبار کرد.
له راگهیهندراوێكیشدا كۆمپانیای بۆرییهكان و گواستنهوهی
نهوت (بۆتاش) ئاماژهی بەوەکردووە، ئەوان رۆشتنی نەوتیان وەستاندووە و هەوڵەکان
بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی حکومەتی
هەرێم گرێبەستێکی ٥٠ ساڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە لەگەڵ تورکیا واژۆکرد، بەڵام تاوەکو
ئێستاش وردەکارییەکەی ئاشکرانەکراوە و بەردەوام جێی باس و خواستنی پەرلەمانتارانی
ئۆپۆزسیۆن بووە و داوایان کردووە ناوەڕۆکەکەی ئاشکرابکرێت.
لە ماوەی رابردووشدا، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی
حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری وەبەرهێنان و وەزیری پێشووی دارایی هەرێم رایگەیاند، "ئەو
رێککەوتنە بۆ هەڕاجکردنی نەوت نییە، ئەو بابەتە بە هەڵە گەیەنراوەتە خەڵکی
کوردستان و ئەو رێککەوتنە رێککەوتنێکی زۆر ستراتیژییە بۆ هەرێمی کوردستان."
لە ماوەی رابردووشدا، چەند بەرپرسێکی یەکێتیی
باسیان لەوە دەکرد، کە ئاگاداری ناوەڕۆکی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی هەرێم و تورکیا نین،
لە بەرامبەردا، رێباز حەملان وتی، هەموو ئەو هێزە سیاسییانەی بەشداری حکومەتن ئاگاداری وردەکاری
گرێبەستەکەن و "ئەوەی بڵێت ئاگادارنیم راستناکات."