ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ دەڵێت، لە پارێزگای مەڕەشی تورکیادا بەهۆکارێکی نادیار بۆرییەکی نەوت تەقیوەتەوە و رێگای هاتوچۆ کردن لەو ناوچەیەدا داخراوە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ رایگەیاند، ته‌قینه‌وه‌یەک له بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له پارێزگای مه‌ڕه‌شی باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له شارۆچكه‌ی پازارجکی سەر بە
پارێزگای مەڕەش تەقینەوەی بۆرییەکە روویداوە كه شه‌پۆلێكی به‌فربارین گرتوویه‌تییه‌وه،
دەشڵێت، بههۆكارێکی نادیار ته‌قینه‌وه له بۆرییهكەدا روویداوە.
باسی لەوەشکردووە، دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ژماره‌یه‌كی
زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و رێگای هاتوچۆی نێوان
مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به رووی هاتوچۆدا داخرا.
لای خۆشییەوە، پارێزگاری مه‌ڕه‌ش دەڵێت، بەهۆی ئاگركهوتنهوهکەوە
تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.