سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ شۆفێران

PM:09:23:18/01/2022

47232 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کەشێکی تەم سلێمانی گرتووەتەوە و داوا لە شۆفێران دەکات خێراییەکانیان کەمبکەنەوە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا باسی لەوەکردووە، تەمێکی زۆر هەیە لە ئێستادا و دەبێت شۆفێران پابەندی ئەم رێنماییانە بن:

-خێراییەکەت کەمبکەرەوە؛ لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەش و هەوای ئاسایی لە کەشی تەمدا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەرحاڵەتێکی تری لە ناکاو ئەگەر رێژەی بینین گەشتە رێژەیەکی زۆر کەم بە هۆی زۆری تەمەوە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بەمەرجێک لەسەر لەینەکانی شەقامەکە نەبێت و چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

-هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە؛ رووناکی زۆر نا، دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەم، چونکە بەهۆی بوونی دەنکۆڵەی وردی ئاو لە کەشی تەمدا وادەکات رووناکییەکە بڵاوببێتەوە و کاردانەوە دروستبکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوە لایتە نزمەکان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجکتۆر) بۆ ئەوەی لەلایەن شۆفێرانی تری سەرشەقامەکە ببینرێیت.

-بە باشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت؛ شۆفێری کردن لە کاتی تەمدا کارێکی گرانە و ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم رێکارانە بگریتە بەر، رادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی تر مەکە بۆئەوەی تەواو سەرنجت لەسەر شەقامەکە بێت، جامی ئۆتۆمبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بێت.

-داگیرساندنی گڵۆپی تەم زۆر گرنگە؛ چونکە گڵۆپی تەم وادروستکراوە ماوەیەکی زۆرتر ببڕێت و وادەکات لە دوورترەوە ببینرێیت.













گەلەری