PM:07:26:18/01/2022
3596 جار خوێندراوەتەوە
به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركوک، داوای ده‌ستبه‌جێ گرتنه‌به‌ری رێكاره ته‌ندروستییه‌كان ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٦٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوە و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوونی رۆژانه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له كه‌ركووك له سه‌روو ٧٠٠ حاڵه‌ته‌وه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوک باسی له‌وه
كردووه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ٣٠٠ پۆل به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه داخراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیگه‌یاندووه، "پێێویسته
ده‌ستبه‌جێ و سه‌رله‌نوێ رێكاره‌كانی سنورداركردن بگیرێنه‌به‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش،
هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه،
به‌ڵام رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌ناو منداڵانی خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵاندا زیادی
كردووه.