سەردێڕ:

شەوی رابردوو چەند رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی روویانداوە؟

PM:01:54:18/01/2022

6504 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو زیاتر لە ٢٠ رووداو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود روویانداوە و وتیشی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار رووداوی دیکە هەبووە کە گیان لەدەستدانیان تێدابووە.


بەختیار محەمەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار روودای هاتوچۆ لە سنوری سلێمانی هەبووە، کە دووانیان وەرگەڕان بوون و دووانی دیکە پێکدادان بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە وەرگەڕانەکان لە کۆتەڵ بووە، کە پێنج گیان لەدەستدانی تێدابووە و دوو برینداریش هەبووە، ئەوەی دیکەش لە چاڵاخ بووە لە نزیک سورداش.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو رووداوەکەی دیکەشیان پێکدادان بوون لە گۆپاڵە و میرەدێ، کە هەر یەکێک لەو رووداوانە یەکی چوار برینداربوونیان تێدابووە.

لەبارەی سەنتەری شاری سلێمانیشەوە بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود زیاتر لە ٢٠ رووداوی هاتوچۆ هەبووە، بەڵام داوای کەشفی مروریان نەکردووە بۆیە وردەکاریی لەسەر رووداوەکان نییە.

دەشڵێت، لە ئێستاشدا شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود هاتوچۆ تێیدا ئاساییە و شۆفێران دەتوانن هاتوچۆبکەن، بەڵام ناوچەشاخاویەکان مەترسی دروستبوونی رووداوی هاتوچۆیان لێدەکرێت بەهۆی زۆری بەفر و بەستنەوە، بۆیە بازگەی کاتی لە بەشێک لەو شوێنانە جێگیرکراوە، وەک ئەو شەقامانەی دەچنە ئەزمڕ و گۆیژە .

هـ.ئـ













گەلەری