سەردێڕ:

قەندیل 'بەچڕی' بۆردومان دەکرێت

PM:11:30:29/07/2021

13764 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بناری قەندیل 'بەچڕی' بۆردومان دەکەن و ئیستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.


محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئێستادا دەوروبەری گوندەکانی بۆکریسکان و ئێندزێ لە بناری قەندیل بۆردومان دەکرێت.

هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکان نازانرێت لەبەر هۆکاری چڕی بۆردومانەکە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر ئەمرۆ لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆدا ژماریەک گوندی دیکەی بناری قەندیل کرابوونە ئامانج.

لە ماوەی رابردووشدا، بەبیانووی بوونی پەکەکەی لە خاکی هەرێمی کوردستاندا چەندین جار تورکیا بۆردومانی و ئۆپراسیۆنی لە خاکی هەرێمدا کردووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای لە پەکەکە کردووە پەکەکە خاکی هەرێم جێبهێڵێت، بەڵام پەکەکەی پێی وایە شوێنی خەباتی ئەوان چوار پارچەی کوردستانە و ئامانجی تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستانە نەک پەکەکە.

باخان تۆفیق، رانیە

 













گەلەری