هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆ چیای سەفین بەکارنەهێنن و مەترسی لەسەرە.
پاش ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتەوە و لە چەندین ناوچەشدا سەنتەری شار و قەزا و ناحییەکانی سپیکرد، لە ئێستادا شەختە و بەستەڵەک دروستبووە و بەشێکی رێگاکان هاتوچۆکردن تیایدا مەترسیدارە.
بەوهۆیەشەوە هاتوچۆی
هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، "سەرجەم شوفێران
و هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەو کەسانەی کەڕێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین بەکاردێنن
ئاگاداردەکەینەوە، لەبەر دروستبوونی شەختە و بەستەڵەک بەتایبەتی لەدیوی دابەزین بۆهیران،
لەکاتی ئێستادا رێگاکە سەلامەت نییە و شیا و نییە بۆ بەکارهێنان."
هاتوچۆ دەڵێت، "لە ئێستادا رێگاکە هۆکارێکی گەورەیە
بۆهەڵخلیسکان" و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن، بەکارینەهێنن.
هاتوچۆ دەشڵێت، هاوڵاتیان دەتوانن لە دۆخی پێویستدا ڕێگای
شەقڵاوە-هیران بەکاربهێنن و لەم دۆخەدا کێشەی نییە.
هـ.ئـ