سەردێڕ:

١٧ پلە ژێر سفر لە هەرێم تۆمارکرا

AM:10:14:18/01/2022

10700 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم هەرە نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و بەپێی کەشناسی لە پێنجوێن ١٧ پلە لە ژێر سفرەوە بووە.


بەپێی کەشناسی هەرێم، پاش پێنجوێن حاجی ئۆمەران بووە کە ١٤ پلە ژێر سفر بووە و دوای ئەویش بازیان بووە ١١ پلە ژێر سفر.

لە ماوەت و سمێلان ٩ پلە لە ژێر سفری سیلیزیەوە بووە و مێرگەسوور و سیدەکانیش ٨ پلە لە ژێر سفری سیلیزی بوون.

هاوکات، سلێمانیش یەکێک بووە لە ساردترین ناوچەکانی هەرێم و پلەکانی گەرما ٧ پلە لە ژێر سفری سیلیزیەوە بووە.

هـ.ئـ

No description available.












گەلەری