سەردێڕ:

بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی زانکۆی سلێمانی گردبوونەتەوە

PM:11:08:17/01/2022

12820 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی زانکۆی سلێمانی گردبوونەتەوە و رێگای بەردەم زانکۆکەیان گرتووە و دەڵێن، داوایان لێکراوە سبەینێ بەشە ناوخۆییەکە چۆڵبکەن لەکاتێکدا رێگاکانی دەرەوەی شار هاتوچۆکردن لەم کاتەدا کە بەستەڵەکە مەترسیدارە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا بەشێک لە خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی زانکۆی سلێمانی گردبوونەتەوە و رێگای سەرەکی بەردەم زانکۆکەیان گرتووە.

خوێندکاران باس لەوەدەکەن، کە داوایان لێکراوە سبەینێ بەشە ناوخۆییەکە چۆڵبکەن و دەشڵێن، ئێستا رێگاکانی دەرەوەی شار هاتوچۆکردن لەم کاتەدا کە بەستەڵەکە مەترسیدارە و بەشێک لە رێگاکانیش داخراوە.

هەر ئەمڕۆ، لە دوو راگەیەندراوى جیادا پارێزگارى سلێمانى و پارێزگارى هەڵەبجە باسیان لەوەکردووە، رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری ئەو دوو پارێزگایە، دوابەدوای ئەوە بەرپرسانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی داوایان لە خوێندکاران کردووە کە بەشە ناوخۆییەکە جێبهێڵن.

لای خۆشییەوە، کەشناسی هەرێمیش پێشبینی دەکات، سبەینێ سێشەممە، پلەکانی گەرما نزمتر ببنەوە و لە هەندێک ناوچە دیاردەی بەستن و شەختە لە ناوکۆڵان و شەقامەکاندا رووبدات.














گەلەری