سەردێڕ:

لەسەر دابەزینی پلەکانی گەرما؛ هەواڵی خۆش لە کەشناسی سلێمانییەوە هات

PM:10:20:29/07/2021

51060 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە دوێنێوە بایەک شاری سلێمانی گرتووەتەوە بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمشەویش بایەکە بە چالاکی دەمێنێتەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.


ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوێنێوە بایەک شاری سلێمانی گرتووەتەوە و ئەمشەویش بە چالاکی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوێنێدا خێراترین ئاستی با حەوت بۆ ١٠ مەتر بووە لە چرکەیەکدا.

ئاسۆ کەمال ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم خێرایی بایە کاریگەری دەبێت لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.













گەلەری