PM:09:55:17/01/2022
6376 جار خوێندراوەتەوە
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەن لە چیای سەفین گیریان خواردووە، دانبەخۆیاندا بگرن تاوەکو تیمەکانیان دەگەنە لایان.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، بەرێوەبەرایەتی چاکردنەوە و پاراستنی ڕێگاکانی هەولێر خەریکی شکاندنی ئەو شەختە و بەستەڵەکەن کە دروستبووە لەسەر رێگای چیای سەفین و ناوەستن تاوەکو دەگەنە ئەو شوێنەی هاوڵاتیانی تیاماوەتەوە و گیریانخواردووە، داواش دەکەن، دان بەخۆیاندا بگرن تاوەکو رزگار دەکرێن.
فازڵ حاجی دەشڵێت، بەشێکی تیمەکان لەدیوی هیرانەوە گەیشتوونەتە
سەر چیای سەفین و رزگارکردنی ئەو هاوڵاتیانە دەستیپێکردووە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە چەند
هاوڵاتییەک لەسەر چیای سەفین بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەهۆڵبەندی رێگاوە لەسەر
چیاکە گیریانخواردبوو و داوای بەهاناوەچوونیان دەکرد.