بەهۆی ئەوەی ناهڵێن مومارەسەی پیشەکەی خۆی بکات، كازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا چیتر موچەی پەرلەمانتاری وەرنەگرێت.
هیمداد شاهین وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بڵاویکردەوە، "هه‌مووان ده‌زانن كازم فاروق له پاڵ هاوڕێكانی له په‌رله‌مانی کوردستان یه‌كێكبوو له په‌رله‌مانتاره به‌هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌بینین له‌ئێستادا و له‌لایان هه‌ردوو حزبی حاكمه‌وه كه پارتی و یه‌كێتییه ناهێڵن موماره‌سه‌ی پیشه‌كه‌ی خۆی بكات و به‌شداریی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا بكات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وه‌كو نەوەی نوێ پێمانوایه
هەرچەندە ئەو کارە بەدەرە لە ویستی ئێمە و خودی پەرلەمانتارەکە، بەڵام لە هەمانکاتدا
پێمانوایە چیتر وه‌رگرتنی موچه‌ی په‌رله‌مان بۆ كازم فاروق دروست نییه چونكه به‌هۆی
رێگریكردن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ناتوانێت وەک پێویست
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌نگانه بكات كه پێیدراوه."
وته‌بێژی نه‌وه‌ی نوێ باسی لەوەشکردووە، "كازم فاروق بڕیاریداوە کە چیتر
موچەی پەرلەمانتاری لە پەرلەمان و دەزگاکانی حکومەت وەرنەگرێت."
لە ماوەی رابردوودا، چەندین جاری دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی
پەرلەمانی کوردستانەوە رێگری لە کازم فاروق کراوە کە بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانی
بکات، کە ئەوەش ناڕەزایەتی لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانەوە لێکەوتووەتەوە.