هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، کۆی گشتی شەقامی ٦٠ مەتری سلێمانی بەستوویەتی و بووە بە بەستەڵەک، هۆشداری دەدات لە کەوتنەوەی رووداوی هاتوچۆی مەترسیدار و داوا دەکات هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلەکانیان بەکارنەهێنن.
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، "لەشاری سلێمانی دەکات کەلەئێستادا کۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود - ٦٠مەتری – و سەرجەم سەرپردەکان بەستەڵەک بووە و شۆفێریکردن تیایدا مەترسیدارە و ئەگەری کەوتنەوەی رووداوی مەترسیداری ھاتوچۆی لێدەکەوێتەوە."
هاتوچۆ دەڵێت، "تکا و داوامان لە ھەمووان ئەوەیە ئەمشەو
و سەرلەبەیانی شۆفێری نەکەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن."
هاوکات، پێشتریش ئەمڕۆ هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەکی
تایبەت بە شۆفێریکردن لەکاتی بەفردا بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە شۆفێران لەکاتی
بارینی بەفردا خێراییان کەمبکەنەوە و ماوەی سەلامەتی نێوان خۆیان و ئۆتۆمبێلی بەردەمیان
بپارێزن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە شۆفێران بە خێرایی و بە
توندی برێک نەگرن و داواش لە هاوڵاتیان دەکات، سەدانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی
بەفربارین هەرێم و بەشێکی سەنتەری شارەکانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە بەشێکی ناوچەکانی
هەرێمدا ئەمڕۆ دەوامی فەرمی راگیرا و بڕیاریش دراوە، کە لە سبەینێ سێشەممەوە تاوەکو
شەممەی داهاتوو؛ دەوامی فەرمی لە سەرجەم خوێندگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە
بە حکومی و ناحکومییەوە؛ راگیرا.
کەشناسی هەرێمیش پێشبینی دەکات، سبەینێ سێشەممە، پلەکانی
گەرما نزمتر ببنەوە و لە هەندێک ناوچە دیاردەی بەستن و شەختە لە ناوکۆڵان و شەقامەکاندا
رووبدات.