وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیار دراوه چاكسازی له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، به‌ڵام له مووچه‌كه نا، ده‌ستكاری مووچه ناكرێت، به‌ڵكو چاكسازی له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كرێت، كه موچه وه‌رده‌گرن و كار ناكه‌ن، بندیوارن.
ئەمرۆ دووشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری سندوقی خانه‌نشینی دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیار دراوه چاكسازی له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
بكرێت، به‌ڵام له مووچه‌كه نا، ده‌ستكاری مووچه ناكرێت، به‌ڵكو چاكسازی له‌و فه‌رمانبه‌رانه
ده‌كرێت، كه موچه وه‌رده‌گرن و كار ناكه‌ن، بندیوارن.
ئەوەشی خستەڕوو، پلانی حکومەت هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و
وه‌به‌رهێنه‌ران، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، تا داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌جۆر
بكه‌ین و له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه، بیكه‌نه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی داهات.
لەبارەی ٢٠٠ ملیاره‌كه‌ی به‌غداوە، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم
باسی لەوەشکرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام رێكاره ته‌كنیكییه‌كانی
ته‌واو نه‌بووه.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەردەوام حکومەتی هەرێم بانگەشەی نەبوونی داهاتی پێویست دەکات و بە هۆکاری جیاواز موچەی فەرمانبەران یان بە شیوەی لێبڕین دابەشدەکات یان لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا دابەشی ناکات. پێشتریش بە وتەی بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی گەندەڵی ئیداری و دارایی بەرۆکی حکومەتی گرتووە، لە دیارترینیان موچەخۆری بندیوارە کە بڕێک لە داهات و موچەی فەرمانبەران دەبەن و بێ ئەوەی هیچ دەوامێکی فەرمەی جێبەجێبکەن موچە وەردەرگرن.