چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ موچەی هەریەک لەوەزارەتەکانی گواستنەوەو گەیاندن و سامانە سروشتيیەكان و پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی دابەشدەکرێت.
ئەمرۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەینێ موچەی هەریەک لەوەزارەتەکانی گواستنەوەو گەیاندن و سامانە سروشتيیەكان و پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی دابەشدەکرێت.
سەرەڕای ئەوەی هەریەک لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆکاری بارینی بافەرێکی زۆر و دروستبوونی ئاستەنگ لە رێگای نێوان بەشێک لە ناوچەکان، بۆ ماوەی رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە دەوامی فەرمیان راگرتووە، بەڵام موچەی ئەو وەزارەت و بەرێوەبەراتییە گشتیانە دابەشدەکرێت کە وەزارەتی دارایی ئاماژەی پێداون.
لە ٢ی ئەم مانگەوە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی
موچە کردووە و رۆژانە موچەی یەک یان دوو وەزارەت و شوێن دەدات، یانیش هی یەک شوێن
بە تەواوی نادات.
سەرەڕای ئەوەی دابەشکردنی موچە لە رۆژی ٢ی مانگەوە دەستیپێکردووە
و تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی لیستێکی تەواوەتی بۆ موچە بڵاونەکردووەتەوە و دابەشکردنی
موچە بە خاوی بەڕێوەدەچێت. جگە لەوەی ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت؛ موچەی مانگی ١٢ی ساڵی
رابردووە.
لە پێشتردا، لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، وەزارەتی
دارایی هەرێم سێ جار گۆڕانکاری لە لیستی موچەی پێنجشەممەی پێشوودا کرد و هەر جارە
و ناوی چەند وەزارەتێک دەبات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم پێشتر بانگەشەی ئەوەی
کرد، کە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکات.
داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠
ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی
ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی
بەغدایە.
هێرش قادر، هەولێر