سەردێڕ:

پارێزگایەکی دیکەی هەرێم دەوامی فەرمی راگرت

PM:01:32:17/01/2022

16548 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە، رۆژانی سێشەمە و چوار شەممە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەوامی فەرمی راگیران.


ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگاری هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە، رۆژانی سێشەمە و چوار شەمە پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە."

 

 

ئەمڕۆش سەرلەبەیانی پارێزگاری هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی کە رووی لە پارێزگای هەڵەبجە کردووە، ئەمڕۆ پشووی فەرمیە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە.

هەر ئەمڕۆ، پارێزگاری سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، پاڵپشت بەدەسەڵاتەی پێیان دراوە، بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی کەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان، دوا بەدوای راوێژ و راپۆرتی کەشناسی سلێمانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکایەتی یەکە ئیدارییەکان بڕیاردا بە راگرتنی دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان لە سنوری پارێزگاکە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە هەردوو رۆژی ١٨ و ١٩ی کانونی یەکەم و بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی فەرمی سەرجەم فەرمانگەکان رادەگیرێن.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، راگرتنی دەوام ئەو فەرمانگانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزارییە گشتی و خێراکاندان ئێشکگرن.

هەروەها، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی رانیە، راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی تاوەکو ٢٥ی کانونی دووەم راگەیاند.

پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتی گشت یپەروەردەی سلێمانی راگەنراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە، "دوای راوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، بڕیارماندا بە راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری١٨ و ١٩ و ٢٠ی ١ی ٢٠٢٢ لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی یەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت تاقیکردنەوەکان دەچێتە رێکەوتی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم کردووە.













گەلەری