سەردێڕ:

لەم پارێزگایەدا سێ رۆژ دەوام راگیرا

PM:12:19:17/01/2022

33076 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە تا رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومییەوە تاقیکردنەوەکان دەچێتە رێکەوتی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "دوای راوێژ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، بڕیارماندا بە راگرتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە بەرواری١٨ و ١٩ و ٢٠ی ١ی ٢٠٢٢ لە گشت ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی یەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، بە پێی خشتەیەکی تایبەت کە لە لایەن کارگێڕی قوتابخانەکانەوە دیاری دەکرێت تاقیکردنەوەکان دەچێتە رێکەوتی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٢.

هەر ئەمڕۆش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا هاتووە، هەر قوتابی و خوێندکارێک بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری ١٧/١/٢٠٢٢ ئەوا لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات.

وتیشی، تاقیکردنەوەکە بە پێی خشتەیەک کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەکانەوە دیاری دەکرێت ئەنجام دەدرێت.

لەبارەی راگرتن و بەردەوامبوونی دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگای سلێمانییەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوەندی شاری سلێمانی لە سەرجەم دامودەزگاکان دەوامی فەرمی بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ نۆ شوێن موچە وەردەگرن، راگرتنی دەوام کاریگەری دروست دەکات.

لەبارەی ئەگەری راگرتنی دەوامی دامودەزگاکان لەرۆژانی داهاتوودا، پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەشکرد، بڕیارەکە بەندە لەسەر راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم و ئاماژەکانی دۆخی کەشوهەوا.

ئاماژەی بەوەشدا، "دەسەڵاتی تەواومانداوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کاڕگێرییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کە بە پێی تایبەتمەندی دۆخ و ژینگە و ئاستی دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان بڕیار بۆ سنوری ئیدارەکانی خۆیان بدەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم کردووە.

 


کـ ، ئـ













گەلەری