AM:09:12:17/01/2022
10036 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای سەرەكی دەربەندیخان ـ سلێمانی داخرا.
ئەمرۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، مەفرەزەكانیان لە رێگـای سەرەكی (دەربەندیخان- سلێمانی) لە كاردان و چاوێری و هاوكـاری شۆفێران دەكەن ئاگاداریان کردوونەتەوە كە رێگاكە بەتەواوی گیراوە و هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ تێپەڕێت.
ئەوەشی خستتوەتەڕوو، رێگاكە لە بەرزایەكانی قاشتی و بیركێ
بە تەواوی پەكی كەوتووە، بۆیە داوا دەكەن شۆفێران بە هیچ هۆكارێك هاتوچۆ نەكەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە شەوی رابردوەوە شەپۆلێكی بەفربارین
هەرێمی كوردستان و زۆربەی ناوچەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە و لەسەنتەری
شاریش بەفرێكی زۆر باریوە.