سەردێڕ:

لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە داوایەک لە هاوڵاتییان دەکرێت

PM:11:28:16/01/2022

16252 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەی حاجی ئۆمەران داوا لە هاوڵاتییان دەکات بەهۆی خراپی کەشوهەواوە گەشت نەکەن.


بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، "لەبەر بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و کەمبوونی ئاستی بینین، داوا دەکەین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت لەئێستادا، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکرێت بە مەبەستی گەشتکردن".

لە راگەیاندراوەکەدا دەروازەکە ھۆشداری دەدات لە خراپی بارودۆخی ناوچەکە بەھۆی کەش و ھەوا و بارینی بەفرێکی زۆرەوە و داوا لە ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و ئێران دەکات کە ئەگەر حالەتێکی زۆر پێویست نەبێت، لەئێستادا سەردانیکردنەکەیان رابگرن تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەفر بە با و کڕێوەوە دەبارێت و ئەوەش هاتووە، سەرەرای خاوێنکردنەوەی شەقام و رێگا سەرەکییەکان، لەلایەن تیمەکانی بەفر راماڵینی بەرێوەبەرایەتی چاککردنی رێگاوبان و تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاریی دەروازەکەمان، ھەروەھا بارینی بەفرێکی زۆر لەناو رێگاکانی ناو سنووری ئێراندا، داوا دەکەین ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت لەئێستادا، سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکرێت بە مەبەستی گەشتکردن بۆ وڵاتی ئێران.

راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە لە ئێرانیشەوە دەیانەوێت سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن تا بارودۆخەکە بە باشی ئاسایی دەبێتەوە سەردان نەکەن.













گەلەری