سەردێڕ:

وڵاتێکی عەرەبی ئەندامی جەستەی هاوڵاتیانی دەبەخشێتە ئیسرائیل

PM:09:10:29/07/2021

4404 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، یەکەم گۆڕینەوەی گورچیلەی مرۆڤ لە نێوان هاوڵاتیانی ئیسرائیل و ئیماراتدا ئەنجامدرا، کە تێیدا ژنێکی گەنجی ئیسرائیلی گورچیلەی لە کەسێکی ئیماراتی وەرگرت، لەهەمان کاتدا هاوڵاتیەکی ئیماراتیش گورچیلەی لە کەسێکی ئیسرائیلی وەرگرت.


میدیاکان ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو کردارە بە هاوکاریی سێ نەخۆشخانەی ئیسرائیل "بلەیسۆن، رامبام، چیپەتل هاشومەر" ئەنجام دراوە.

هاوکات، دەیڤد راتنەر وتەبێژی نەخۆشخانەی رامبام رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە ئەبوزەبییەوە گورچیەلەیان بۆ هاتووە، بەخشراوە بە ژنێک لە نەخۆشخانەی رەمبامدا.

ماڵپەڕی وینت بڵاویکردەوە، چاندنی سێ گورچیلە لەیەک کاتدا لە ئیسرائیل و ئیمارات ئەنجام دراوە، کە دوو نەشتەرگەری لە ئیسرائیل و نەشتەرگەریەک لە ئیمارات ئەنجام دراوە.

باس لەوەشکراوە، ئەمە یەکەم ئاڵوگۆڕی ئەندامی جەستەی مرۆڤە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئیماراتدا و شانازی بەو رێککەوتنەوە دەکەن و سوپاسی وەزارەتی تەندروستی دەکەن، کە ئەم کارەیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

ئیمارات و ئیسرائیل لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا لە رێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی ئەمریکا، رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان واژۆکرد و لەو رۆژەوە تا ئێستا، ئیمارات و ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر رێککەوتننامەیان لە چەندین بواری جیاجیادا واژۆکردووە.














گەلەری