سەردێڕ:

پەروەردەیەکی دیکەش دەوامی راگرت

PM:09:37:16/01/2022

56624 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی قەزای شارباژێڕ رایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەش و هەوا و بارینی بەفرەوە دەوامی سەجەم قۆناغەکانی قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان راگیران.


قائیمقامییەتی قەزای شارباژێڕ بڵاویکردەوە، "بۆ پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفرەی سنوری پەروەردەكەمانی گرتووەتەوە، بریارماندا سبەینێ‌ دووشەممە، دەوامی سەرجەم قوتابخانە و باخچەكانی سنوری پەروەردەكەمان و دیوانی پەروەردەكەمان رابگرین."

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم کردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆش شەپۆلێکی بەفربارین ناوشاری سلێمانی و چەند شار و ناوچەیەکی دیکەی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بارینی بەفر بەردەوامە، ئەگەر دۆخی کەش و هەواش بەو جۆرە بەردەوام بێت پێدەچێت دەوامی سبەینێی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن و زانکۆکان رابگیرێت.

هـ. ئـ













گەلەری