بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە، هاتوچۆی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، داوا لە شۆفێران و ھاوڵاتیان دەکەن سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا ئاستەنگی ھاتوچۆ لەو شەقام و
ناوچانەدا دروست بووە.
ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی
کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی دەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم
کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆش شەپۆلێکی بەفربارین ناوشاری سلێمانی
گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بارینی بەفر بەردەوامە، ئەگەر دۆخی کەش و هەواش بەو جۆرە
بەردەوام بێت پێدەچێت دەوامی سبەینێی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن و زانکۆکان رابگیرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت،
ئێوارەی ئەمڕۆ پەروەردەی سلێمانی دەوامی سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قۆناغی ١ و ٢
و ٣ێی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی راگرت.
هەر ئەمشەویش چاوگێک لە پەروەردەی سلێمانییەوە بە ئێن ئاڕ
تی راگەیاند، ئەمشەو پەروەردەی سلێمانی بڕیار لەبارەی دەوامی سبەینێی سەرجەم قۆناغەکانی
قوتابخانەکانەوە دەدات و ئەگەر دۆخی کەش و هەوا بەم جۆرە بەردەوام بێت ئەوا پێدەچێت
دەوامی سبەینێ رابگیرێت و تاقیکردنەوە دوابخرێت.
چاوگێکیش لە زانکۆی سلێمانییەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
ئەگەر دۆخی کەش و هەوا بەو جۆرە بێت، رەنگە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستببێت و سەرۆکایەتی
زانکۆ لە هەوڵی ئەوەدایە بڕیار لەبارەی دەوامی سبەینێوە بدات.
هـ.ئـ