بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی دۆخی کەش و هەوا و شەپۆلی سەرماوە، لە سبەینێوە دەوامی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی لە پۆلی ١ تاوەکو ٣ رادەگیرێت.
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارەکە بەهۆی رەوشی کەش و هەوا و شەپۆلی سەرماوە دراوە و سەرجەم باخچە و قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان دەگرێتەوە.
دەشڵێت، کە پشووەکە لە سبەینێوە تاوەکو ٢٥ی ئەم مانگە
دەبێت.
وتیشی، راگرتنی دەوام باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی
پۆلی ١ی سەرەتایی تاوەکو ٣ی سەرەتایی دەگرێتەوە.
ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی
کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی دەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم
کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆش شەپۆلێکی بەفربارین ناوشاری سلێمانی
گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بارینی بەفر بەردەوامە، ئەگەر دۆخی کەش و هەواش بەو جۆرە
بەردەوام بێت پێدەچێت دەوامی سبەینێی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن و زانکۆکان رابگیرێت.
هـ.ئـ