بەرپرسانی تاڵیبان رایانگەیاند، بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک و بێزارکردنیان، نزیکەی سێ هەزار چەکداری لە ریزەکانی دوورخستووەتەوە.
بەرپرسانی تاڵیبان ئاماژەیان بەوەشکردوە، لیژنەیەکیان دروستکردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو ئەندامانەی دەبنە هۆی لەکەدارکردنی ناوی ئەمارەتی ئیسلامی.
باسیان لەوەشکردووە،
ئەوان هەنگاو دەنێن بوو دروستکردنی یەکەیەکی پۆلیسی پاک و دوور لە گەندەڵی لە وڵاتدا.
ئەوەشیان خستووەتەروو،
هۆکاری دوورخستنەوەی بەشێک لەو ئەندامانەی تاڵیبان دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتباربوونیان
بە بازگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و هەبوونی پەیوەندی بە رێکخراوی داعشەوە.
لە مانگی هەشتی
ساڵی رابردوودا، بزووتنەوەی تاڵیبان توانی کابوڵی پایەتەختی ئەفغانستان کۆنترۆڵ
بکات و بەوەش دوای ٢٠ ساڵ گەڕایەوە سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان.