سەردێڕ:

بۆ دابەشکردنی پۆستەکان؛ هاوپەیمانییەکی نوێ رادەگەیەنرێت

PM:03:03:16/01/2022

28224 جار خوێندراوەتەوە

هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەردەوامە و بڕیارە لە ماوەکانی داهاتوودا هاوپەیمانێتییەکی نوێ لە چەند هێزێک رابگەیەنرێت.


بەنگین رێکانی وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، "هاوپەیمانییەکی نوێ لە نێوان موقتەدا سەدر و محەمەد حەلبوسی و مەسعود بارزانی و هادی عامری و عەممار حەکیمدا پێکدەهێنرێت."

لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە هەژمارى خۆى لە تویتەر سەرلەنوێ بەدەستوخەتى خۆى پەیامێکى لەبارەى پێکهاتەى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق بڵاوکردەوە.

سەدر لە پەیامەکەدا ئاماژەى بەوە کردووە، پێکهاتەى حکومەتى نوێى عێراق نە رۆژهەڵاتى نە رۆژئاوایى دەبێت و حکومەتێکى زۆرینەى نیشتیمانى دەبێت.

لەم تویتەشدا دوو رەنگی جیاوازی بەکارهێناوە کە وەک ئاماژەیەک تەماشا دەکرێت بۆ رێککەوتن لەگەڵ فەتح دا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، موقتەدا سەدر و هادی عامری شەوی ڕابردوو لە ماڵی موقتەدا سەدر لە حەنانەی نەجەف کۆبونەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی کۆبونەوەکە ئاشکرابکەن.













گەلەری