بەهۆی بەفربارین و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆوە رێگای ٦٤ ناوچەی نیشتەجێبوون لە باکوری کوردستان داخران.
بەڕێوەبەرەیاتی شارەوانی وان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لەناوچەکە کردووە، رێگای ٧٠٢ ناوچهی نیشتهجێبوون لە سنوری شارەکە دا داخراون.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، تیمهكانی راماڵینی بهفر، بەردەوامن لەسەر کارەکانیان
بۆ راماڵینی بەفری سەر شەقام و کۆڵانەکان و كردنهوهی رێگا داخراوهكان.
هاوکات، له
پارێزگاكانی وان، مووش، هەکاری و بهدلیس رێگاوبانی هەزار و ٦٤ ناوچهی نیشتهجێبوون
بههۆی سەختی کەشوهەواوە بهڕووی هاتوچۆدا داخراوه.
لە قەزای ئەرجیش کە کەشوهەوا ساردییەکی زۆری بەخۆیەوە دیووە،
لقی درەختەکان بەستوویەتی و ناوچە بەرزەکانیش بە تەم داپۆشراون، ئەوەش دیمەنێکی
جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە.