سەردێڕ:

لەبارەی راگرتنی دەوام لە سنوری هەولێر روونکردنەوە دەدرێت

PM:12:29:16/01/2022

19700 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامیه‌تی قه‌زای مێرگه‌سۆر رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌فربارینەوە ده‌وامی فه‌رمی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی قه‌زاكه‌ و ناحیه‌كانی سنوری كارگێڕی قه‌زای مێرگه‌سۆر راگیراوە.


قایمقامیه‌تی قه‌زای مێرگه‌سۆر له ‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌به‌ر ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ و بارینی ئه‌و رێژه‌ به‌فره‌ی له‌ سنوری قه‌زای مێرگه‌سۆر باریوه‌، ده‌وامی فه‌رمی ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌ندی قه‌زا و ناوه‌ندی ناحیه‌كان هه‌یه‌.

باس لەوەشکراوە، "بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان فه‌رمانبه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی قه‌زا و ناحیه‌كانی سنوری كارگێڕی قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌ ده‌وامی فه‌رمیان ئاماده‌ نابن."

ئەوەش لەکاتێکدایە، كەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەفر بارین لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت و شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە.













گەلەری