سەردێڕ:

دۆلار و لیرە دابەزین و تمەن بەرزبووەوە

AM:10:44:16/01/2022

15656 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەھای دۆلار بەراورد بەدوێنێ ١٠٠ دینار دابەزی.


هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن بەرزبووەتەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

ھاوکات، ھەزار و ٢٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری