سەردێڕ:

لە کەشناسییەوە لەبارەی بەفرەکەی ئەمڕۆوە

AM:10:19:16/01/2022

61436 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێستادا لەسەر زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و هەندێک قەزا و ناحیەی نزیک ناوچە شاخاوییەکان بەفر باریووە، باسی لەوەشکردووە پلەکانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، بەهۆی بەردەوامییەکانی کاریگەرى ئەو بارستە هەوا ساردەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە هەموو ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکەن لە تەواوى ناوچەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزن و سبەی دووشەممە ئەگەری بەفربارین هەیە لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجەدا.

هاوکات، لە هەردووو چیاى زاوا لە دهۆک و چیاى سەفینی نزیک شەقڵاوە بەفر باریووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕى بەفرى تۆمارکراو لە سنورى پارێزگاى دهۆک لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا بەم جۆرە بووە:

سەرسەنگ ١٦ سانتیمەتر

ئامێدى ٢٠ سانتیمەتر

کانى ماسی ٢٧ سانتیمەتر

مانگێش دوو سانتیمەتر

بامەڕنێ ١٠ سانتیمەتر

زاویتە ١.٥ سانتیمەتر

دێرەلووک ٤ سانتیمەتر

باتیفە یەک سانتیمەتر

دینارتە ٤ سانتیمەتر

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە، ئەژی چەتۆ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، "پێشبینی دەكرێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، هەرێمی كوردستان بكەوێتە ژێر كاریگەریی درێژەی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەریی."

ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوەشکرد، "بارستە هەواکە دەبێتە هۆی دابەزینی تەواوی پلەكانی گەرما و كەوتنی بەفر و شەختە بە شێوەیەكی بەرچاو، بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەكان."













گەلەری