AM:10:03:16/01/2022
15408 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگای دەربەندی گۆمەسپان بۆسەر چیای سەفین و کەپکی گەرۆتە لە قەزای پیرمام دادەخرێت
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر چڕی بەفرەکە لەسەر رێگا و کەمبونەوەی مەودای بینینیش بۆ چەند مەترێک بریاردراوە بەداخستنی رێگەکە.
دەشڵێت، "هاوڵاتیان
و شۆفێران لەکاتی ئێستادا وەک رێگەی بەدیل دەتوانن ڕێگای هەولێر - شەقڵاوە
بەرکاربهێنن کە لەکاتی ئێستا هاتوچۆ تیایدا ئاساییە.
هاتوچۆی هەولێر داواش لە
هاوڵاتییان دەکات، کەوا هاتوچۆیان سنوردار بکەن و لەحاڵەتی زۆر پێویست نەبێت گەشتی
دەرەوەی شار نەکەن.