سەردێڕ:

لە چەمچەماڵ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

PM:07:20:29/07/2021

4996 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، تەرمی گەنجێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە بووە.


شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، دەشڵێت، گەنجەکە تەمەنی نزیکەی ٢٢ ساڵ بووە.

شەریف رەحیم راشیگەیاندووە، بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان حاڵەتەکە خۆکوژیی بووە و لەسەر قەلای چەمچەماڵ رووداوەکە روویداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر کەیسەکە تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

گۆران لوقمان، سلێمانی













گەلەری