سەردێڕ:

ئەو دەنگە بەهێزەی شەوی رابردوو بیسترا چی بوو؟

AM:09:15:16/01/2022

293580 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران باسیان لەوەکردووە، کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزیان بیستووە لە درەنگانی شەوی رابردوودا و بەگوێرەی هاوسنورییەکەی بەشێک لە دانیشتوانی گەرمیان باسیان لەوەکردووە، کە بەهەمان شێوە گوێیان لە دەنگەکە بووە.


ماڵپەڕی ئێران ئینتەرناشناڵ بڵاویکردووەتەوە، کە دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک شارەکانی هەمەدان و کرماشان و سنە و ئەسعەد ئاباد بیستراوە.

تاوەکو ئێستا حکومەتی ئێران هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە نەداوە، بەڵام بەشێک لە میدیاکان باس لەوەدەکەن ئێران راهێنانی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە، بەڵام دیار نییە کە ئایا دەنگەکان بەشێک بوون لە راهێنانەکان یاخود نا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێراندا، ئاماژە بە جوڵەی فڕۆکە کراوە لە ناوچەکە و باس لەوەش دەکرێت تەقە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرابێت و تەقینەوە لە نزیک بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لە ناوچەکانی رۆژئاوای ئێران روویدابێت، بەڵام تا ئێستا حکومەتی ئێران هیچ کام لە زانیارییەکانی پشتڕاستنەکردووەتەوە.

بابەتەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو بە سۆشیاڵ میدیای ئێران و هەرێمی کوردستاندا بڵاوکراوەتەوە و بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لێی کردووە.

تاکە بەرپرس کە قسەی لەسەر بابەتەکە کردبێت لە ئێراندا، پارێزگاری ناوچەی ئەسعەد ئاباد بووە کە بە ئاژانسی هەواڵی فارسی وتووە، "هیچ تەقینەوەیەک لە شارەکەدا رووی نەداوە، بەڵام دەنگێکی بەهێز بیستراوە و سەرچاوەکەی نەزانراوە."

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە شارەکانی سنە و کرماشان و هەمەدان و حەمداوە و ئەسعەد ئاباد دەنگەکە بیستراوە.













گەلەری