سەردێڕ:

مژدە مەحمود: نەوت نزیکە لە ٩٠ دۆلار و موچەی مانگی ١٢ بە تەواوی نەدراوە

PM:10:15:15/01/2022

4712 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، نرخی بەرمیلێک نەوت نزیک دەبێتەوە لە ٩٠ دۆلار و حکومەتەکەی پارتی و یەکێتیش تا ئێستا موچەی مانگی ١٢ی نەداوە.


مژدە مەحمود ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، نرخی نەوت هەر بەرز دەبێتەوە، بەڵام حکومەتەکەی پارتی و یەکێتی هێشتا موچەی مانگی ١٢یان بە تەواوی دابەش نەکردوە.

پێشتر، حکومەتی هەرێم رایگەیاند، کە هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشدەکەن، بەڵام ئێستا ناوەڕاستی مانگی یەکە و موچەی مانگی ١٢ بە تەواوی دابەشنەکراوە.

داھاتی نەوتی فرۆشراو بە بۆری زیاتر لە ترلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینارە و کۆی داھاتی ناوخۆش زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە لەگەڵ ھاوکاری مانگانەی ھاوپەیمانان کە ٢٨ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت بۆ دابەشکردنی موچە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە.













گەلەری