سەردێڕ:

لەم شارە کارەبا بە تەواوی بڕا

PM:09:07:15/01/2022

35324 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وەزارەتی کارەبای هەرێم، کارەبای قەزای دوکان بەهۆی شۆرتێکەوە بڕاوە و تیمەکانیان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان.


وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، "دروستبوونی شۆرتێک لە وێستگەی ABB ھێڵی ١٣٢ کەی ڤیی دوکان بووە ھۆی پچرانی (ھێڵی ١٣٢ کەی ڤیی دوکان - تاسلوجە - چوارقوڕنە)."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی شۆرتی کارەباکەوە کوژانەوەی گشتی لە وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبای دوکان روویداوە و لە ئێستادا سەرجەم قەزای دوکان کارەبای نییە و بازنەی گواستنەوەی ھێڵی ١٣٢ کەی ڤیی کوردستان بووەتە دوو بەش."

وەزارەتی کارەبای هەرێم باسی لەوەشکردووە، "تیمەکانی کارەبا لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان."

ماوەی ٣٠ ساڵە لە هەرێم کێشەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان چارەسەرنەکراوە و کابینە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن، بەڵام کەمترین هەنگاوی کردەییان لەو بوارەدا ناوە.













گەلەری