دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران به چڕی به‌رده‌وامن و چەند داواکارییەکی ئەمریکا و ئێران رێککەوتنی هەردوولای زەحمەت کردووە.
گه‌ڕی هه‌شته‌می دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا كه به‌هۆی سه‌ری ساڵی تازه‌وه سێ رۆژ پشووی درایه له ٣ی كانوونی دووه‌مه‌وه تاكوو ئێستا به‌بێ ناوبڕ به‌رده‌وامن.
به‌پێی زانیارییەکانی
ئاژانسی ئەنادۆڵ، لایه‌نه‌كان له مامه‌ڵه‌ی سه‌خت و تاقهتپڕوكێندان له
دانوستانه‌كاندا.
به تایبه‌ت
داواكاری ئێران له ئه‌مریكا به‌وه‌ی دڵنیایی سیاسی بدات كه له داهاتوودا هاوشێوه‌ی
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له ٢٠١٨ تاكلایه‌نه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی
نه‌كشێته‌وه، له رووی ته‌كنیكییه‌وه ناتواندرێت دڵنیایییهكی له‌و جۆره بدرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه،
ئه‌مریكا مه‌رجی ئه‌وه‌ی خستووهتەسهر ئێران كه بۆ لابردنی سزاكان پێویسته ئێران
چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بهێنێته‌وه ئه‌و سنووره‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیدا
دیاریكراوه، گه‌یشتنی شاندی هه‌ردوو وڵاتی بۆ خاڵی هاوبه‌ش سه‌ختكردووه.
جێكردنه‌وه‌ی
داواكاری هه‌ردوولا له یه‌كتر چۆن چۆنی له ده‌قدا جێیان بكرێته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتننامه‌كه و هه‌ڵگرتنی سزاكان، هێنانه‌وه‌ی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی
ئێران بۆ سنووری دیاریكراوی رێككه‌وتننامه‌كه، چۆنێتی هه‌نگاونانی هه‌ردوو وڵات،
چۆنێتیی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بۆ هه‌ڵهێنانی هه‌نگاوه‌كان،
دانوستانه‌كانی سه‌ختكردووه.