سەردێڕ:

لەبارەی مزگەوتەکانەوە؛ وەزارەتی ئەوقاف بڕیارێکی دەرکرد

PM:06:27:29/07/2021

29656 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ئەوقافی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی دۆخێکی نەخوازراو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە، بەڵام رێگەمان بە خۆمان نەدا مزگەوتەکان جارێکی دیکە دابخەینەوە"، دەشڵێت، داوادەکەن رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکرێت تا مزگەوتەکان بە کراوەیی بمێننەوە.


پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەڕای دۆخی ناهەمواری هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام رێگەیان بەخۆیان نەدا جارێکی دیکە مزگەوت و شوێنە ئاینیەکان دابخەنەوە.

داواشی لە مامۆستایانی ئایینی کردووە، هاوڵاتیان هۆشیاربکەنەوە لە خۆپارێزی و پابەندیان بکەن بە رێنماییە تەندروستیەکان و گرنگترینیان پاراستنی دووری نێوان و بەستنی ماسک و هێنانی بەرماڵی تایبەت و پاراستنی خاوێنی مزگەوتەکان.

ساڵی رابردوو لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، مزگەوت و شوێنە ئاینیەکان بۆماوەی چەند هەفتەیەک داخران و ئەمەش نیگەرانی نوێژخوێنانی لێکەوتەوە، بەڵام لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادا بڕیاردرا مزگەوتەکان بە کراوەیی بهێڵدرێنەوە.













گەلەری