سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. راوچییەک بووە نێچیری ئەو ئاژەڵەی دەیویست راوی بکات

PM:01:02:15/01/2022

24560 جار خوێندراوەتەوە

کامێرای راوچییەکی پۆڵەندی کە تاپڕێکی پێیە ساتی هێرشی ئاسکێکی کێوی بۆ سەر راوچییەکە تۆمارکردووە کە بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو روودەدات.


راوچیییەکە ناوی لیزیک کامینیسکییە و تفەنگێکی جۆری تاپڕی پێیە و لەگەڵ چەند هاوەڵێکیدا لە گەشتی راوکردندا بووە لە دارستانەکانی باشوری رۆژهەڵاتی پۆڵەندا.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکە دەردەکەوێت لیزیک رووی تاپڕەکەی کردووەتە درەختە چڕوپڕەکانی دارستانەکە و بە شێوەیەکی چاوەڕنەکراو رووبەڕووی هێرشی ئاسکێکی کێوی دەبێتەوە و بەهۆی شاخە تیژەکانییەوە چاوی چەپی راوچییەکە بریندار دەکات.

دوابەدوای ئەوەی راوچییەکە دەکەوێتە سەر زەوی خوێن لە چاو و سەری دێت و هاوڕێکانی دەیبەنە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر و باسیان لەوەکردووە، کە پێویستی بە نەشتەرگەری سەخت بووە بۆی ئەنجام بدرێت.













گەلەری