کەشناسێکی هەرێم رایگەیاند، پێشبیندەکرێت دوانیوەڕۆی سبەینێ رۆژی یەکشەممە تا شەوی دووشەممە بارانێکی زۆر لەسەرجەم ناوچەکان و بەفریش لە بەشێکی زۆری گەرمیان ببارێت.
ئەمڕۆ شەممە، سیروان ساڵح پسپۆڕی کەشناسی لە هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی ساردی جەمسەری، پێشبینییدەکرێت لە سبەینێ رۆژی یەکشەممە باران بارین لەسەرجەم ناوچەکانی گەرمیان ببارێت.
ئاماژەی
بەوەشداوە، پێشبینیدەکرێت لە کاتەکانی دوانیوەڕۆی سبەینێ رۆژی یەکشەممەوە تا ئێوارەی
رۆژی دووشەممە بارانێکی باش له سەرجەم ناوچەکانی گەرمیان و بەفر لە بەشێکی زۆری گەرمیان
ببارێت.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، پێشبینیدەکرێت بەهۆی هاتنی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و کاریگەری تۆپەڵە
هەوا ساردەکەی جەمسەری پلەکانی گەرما بۆ ژێر
سفری سەدییەوە دابەزێت.
لە بەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەی کەشناسی گەرمیاندا ئاماژەی بە پێشبینییەکانی رێژەی بارانبارین بۆ
سبەینێ یەکشەممە تا کاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە بەم شێوەیەیە:
١-ناوچەکانی
باشووری گەرمیان ٨ بۆ ١٠ ملم.
٢-ناوچەکانی ناوەڕاستی
گەرمیان ١٢ بۆ ٢٥ ملم.
٣- ناوچەکانی
باکووری گەرمیان ١٥ بۆ ٣٥ ملم.
٤-ناوچەکانی
بناری چیای داڵەهۆ سنورەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان ١٥ بۆ ٤٠ ملم.
هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە،
ئەمڕۆ لە ناو ناوەندی شاری هەولێر و دەرووبەری ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری
تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی نمەبارانی هەیە لەکات و شوێنی جیاجیادا. لە ناوچە
شاخاوییەکان و ئیدارەی سۆران هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران و بەفری
هەیە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ناوەندی شاری هەولێر و دەوروبەری هەوری تەواوی باراناوی دەبێت و لە زۆربەی
کاتەکاندا لە ناوچەکانی باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگاکە رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت
و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت. لە ئیدارەی سۆران و ناوچە
شاخاوییەکانیش هەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی کاتەکاندا بەفر دەبارێت.
لەبەشێکی دیکەی
راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای سلێمانی لە نێوان نیمچەهەر و هەور
یتەواودا دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، سبەینێش ئاسمان هەوری بارناوی
دەبێت و لەدوانیوەڕۆوە رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و ئەگەری هەیە بەفریش ناوەندی
شار بگرێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای
پارێزگای دهۆکەوە، راگەیەنراوەکی کەشناسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاسمان هەوری تەواودەبێت
و دوانیوەڕۆ بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لەناوچە جیاجیاکان نمەباران دەبارێت. سبەینێش
ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و لە ناوچە
شاخاوییە سنورییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت.
راگەیەنراوەکەی
کەشناسی، لەبارەی کەشوهەوای پارێزگای هەڵەبجەوە باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان
هەوری تەواودەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و بەفر لەناوچە
شاخاوییەکان دەبارێت. سبەینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و دوانیوەڕۆ رێژەی دابارینی
باران زیاتردەبێت و ئەگەری هەیە لە ناوەندی شار بەفر ببارێت.
لە پارێزگای
کەرکوکیش، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان هەوری تەواو و
نیمچە هەور دەبێت و سبەینیش هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا.