سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا

AM:11:26:15/01/2022

16240 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨١٧ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٤٣ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ هەزار و ٤٣١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٣ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری