سەردێڕ:

ناسا: هەسارۆکەیەک بە خێراییەکی بەرچاو لە زەوی نزیکدەبێتەوە

AM:09:31:15/01/2022

15208 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی رایگەیاند، هەسارۆکەیەکی بچوک کە پانییەکەی کیلۆمەترێک دەبێت بەخێراییەکی بەرچاو لە زەوی نزیک دەبێتەوە.


ناوەندی لێکۆڵینەوەکان لە تەنە نزیکەکانی زەوی سەربە ئاژانسی ناسا رایگەیاند، بەوردی چاودێری نەیزەک و کلکدارەکان دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا هەسارۆکەیەکیان بەدیکردووە بە خێرایی ٤٧ هەزار میل لە کاتژمێرێکدا بە ئاراستەی زەوی دێت و لێی نزیک دەبێتەوە.

بە گوێرەی ناوەندەکە، هەسارۆکەکە ناوی 7482 یان (1994 PC1) لێنراوە و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٤ دۆزراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاژانسی ناسا پێشبیدەکرێت هەسارۆکەکە بەر زەوی نەکەوێت، بەڵکو تەنها بەلایدا تێبپەڕێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەگەری هەیە هەسارۆکەکە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە نزیک کاتژمێر ١٠ی شەو بە ئەندازەی ١.٢ میل لە زەوی نزیک بێتەوە، بەوهۆیەشەوە ناتوانرێت بە چاوی سەر ببینرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، گریمانەکان دەریان خستووە هەسارۆکەکە تا ساڵی ٢٣٠٠ کاریگەرییەکی بۆ سەر زەوی بەڕیژەی ٠.٠٥٦٪ دەبێت و لە ٢٤ی ئەیلولی ٢١٨٢ ئەگەری هەیە بەرێژەی ٠.٠٣٧٪ لە زەوی نزیکبێتەوە.













گەلەری