سەردێڕ:

نرخی نەوت ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:15:15/01/2022

1868 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٦ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت دۆلارێک و ٦٩ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٣ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری