سەردێڕ:

لەم وڵاتەدا؛ مردویەک لەکاتی نوێژی مردودا بەئاگادێتەوە

PM:04:38:29/07/2021

53884 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆی جوڵەی تەرمێک لە کاتی ئەنجامدانی نوێژی مردودا بەزوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی میسردا بڵاو بوویەوە و کاردانەوەی لێکەوتەوە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سومەریە نیو"، لە شارێکی سەر بە پارێزگای بحیرە لە میسر، مردوویەک لەکاتی بەجێگەیانیدنی نوێژی مردودا ژیانی بۆ گەڕایەوە و دەستی بەجوڵە کرد.

ژمارەیەک لەو کەسانەی ئامادەی پرسەکەی بوون وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، ئاماژە بەوە دەکەن مردووەکە "ئەحمەد .ب .ٲ" ساتێک پێش ناشتنی تەرمەکەی لەناو کفنەکەیدا جوڵاوە.

کاتێک لە تەرمەکەی نزیک بوونەوە تێبینی ئەوەیان کردوە کە جوڵەی ئەحمەد زیادی کردووە و ئەمەش کاردانەوەی بەشداربوانی پرسەکەی لێکەوتەوە و بەزوویی کفنەکەیان لێکردەوە و رەوانەی نەخۆشخانەیان کرد، بەڵام پزیشکەکان خانەوادەکەیان دڵنیا کردەوە کە ئەحمەد گیانی لەدەستداوە، بۆیە دووبارە تەرمەکەیان بردوە گۆڕستان و ئەمجارە بەتەواوی ناشتیان.

گرتە ڤیدیۆکە لەنێو بەکارهێنەرانی تویتەر و فەیسبوک بەزوویی بڵاوبوویەوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ئەو جوڵانە بەنازنراوی ماونەتەوە.



 
 

 













گەلەری