سەردێڕ:

نرخی دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا بەمشێوازە بوو

PM:03:26:29/07/2021

30440 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەمەش نرخی دۆلار لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا بەتێکڕا بەجێگیری مایەوە.


 چاوگێک لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی هۆکاری بەجێگیری مانەوەی نرخەکەی گەڕاندەوە بۆ زۆری بڕی فرۆشی رۆژانەی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە کە بۆ ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە ٢٠٢ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەمڕۆ فرۆشتووە.

بڕیاریشە بۆ رۆژی یەکشەممە کە یەکەم رۆژی دەوامی فەرمی دەبێت لە دوای پشوی هەفتانە بڕەکەی بۆ نزیکەی ٢٢٣ ملیۆن دۆلار بەرزدەکاتەوە. 


نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٣ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ٦ هەزار دینارە.

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی ١٧ هەزار دینارە.













گەلەری