سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە لە کەشناسی هەرێمەوە

PM:11:14:13/01/2022

91136 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسنی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی کەش و هەوای ئەمشەو و سبەینێی هەرێمەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لەو ناوچانەى بارانى بەلێزمە و کورتخایەنی تێدا دەبارێت و وهەورە تریشقەى تێدا روودەدات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو مسۆگەرە."


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا پێشبینی ئەمشەو و سبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە شارەکانی (هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمییان پێشبینی بارانبارینی بەلێزمە دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو بێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و تەمومژ دروست دەبێت و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

کەشنانسی ئەوەشی خستووەتەڕوو پێشبینی کەش و هەوا بۆ شارەکان بەمجۆرەیە:

هەولێر: باران بارین لەدرەنگانى شەو دەست پێدەکات بەشێوەى نمە باران بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت لەدوای نیوەشەو تابەرەبەیان، پاشان باران بارین و هەورە تریشقە بۆ سبەى رۆژی هەینى بەردەوامی دەبێت.

سلێمانى: باران بارین کە جار جار هەورە بروسکەشى لەگەڵ دەبێت لە دوای نیوەشەو دەست پێدەکات بەشێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند تا بەرەبەیان و پاشان بۆ رۆژی هەینى باران و هەورە بروسکە بەردوام دەبێت بەشێوەی پچڕ پچڕ تا ئێوارە.

دهۆک: باران بارین لەدوای نیوەشەو دەست پێدەکات بەشێوەى نمە باران بارانى مام ناوەند تا بەرەبەیان پاشان باران بارین، بۆ ڕۆژی هەینى تا ئێوارە بەردەوام دەبێت بە شێوەى پچڕ پچڕ.

هەڵەبجە: باران بارین لەم شەوەوە دەستىپێکردووە و پێشبینیش دەکرێت لە دوای نیوە شەو بارانى بە لێزمە و هەورە بروسکەش دەست پێبکات تا بەرەبەیان پاشان باران بارین بۆ رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت بە شێوەى پچڕ پچڕ تا ئێوارە.

کەرکوک: لەدوای نیوەشەو باران بارین و هەورە تریشقە دەست پێدەکات بەردەوام دەبێت بۆ ڕۆژی هەینى بە شێوەى پچڕ پچڕ تا ئێوارە.

گەرمیان: باران بارین لەهەندێک ناوچە دەستى پێکردووە، پێشبینیش دەکرێت لەدوای نیوەشەو دەست پێبکاتەوە بەشێوەى بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە بەتایبەت لە مەیدان و خورماتوو و بۆ رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت.

راپەڕین: باران بارین و هەورە بروسکە دەست پێدەکات لەدوای نیوەشەو و بەردەوام دەبێت تا بەرەبەیان پاشان تا ئێوارەی هەینى بە شێوە پچڕ پچڕ .

کەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە وەکو بەردەڕەش ئاکرێ و دەوروبەرى باران و هەورە تریشقە رووبدات لە بەرەبەیاندا.

کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری پێشووی بڵاوکردووەتەوە و بەم جۆرە بووە:

سلێمانى 24.8 ملم

چەمچەماڵ 3.6 ملم

ئاکرێ 2.0ملم

بارزان 20.0 ملم

بازیان 9.2 ملم

دەبەندیخان 3.0 ملم

دوکان 1.0 ملم

حاجى ئۆمەران 8.2 ملم

هەڵەبجە 12 ملم

هەڵشۆ 3.2 ملم

کەلار 1.2 ملم

مەیدان 4.2 ملم

سۆران 2.0 ملم

پێنجوێن 20.6 ملم

ماوەت 6.4 ملم

قەڵادزێ 14.6 ملم

سمێلان 2.0 ملم

مێرگەسور 13.4ملم

سیدەکان 3.4 ملم

چۆمان 6.2 ملم

کەرکوک 3.5 ملم

خورماتوو 2.5 ملم

خانقین 0.5 ملم













گەلەری