PM:10:39:13/01/2022
15092 جار خوێندراوەتەوە
سەدر لەبارەی هێرشه موشهكییهكهی ئهمشهوهوه بۆسهر باڵیوزخانهی ئهمریكا له بهغدا ڕایگهیاند، "با دەنگی توندوتیژی بێدەنگ بکرێت، ئەو دەنگەی خەڵک و وڵات و ئاسایشی نیشتیمانی وڵات دەخاتە مەترسییەوە." دهشڵێت، ئهو هێرشانهی كشانهوهی ئهمریكا دوادهخات.
موقتەدا سەدر رێبهری رهوتی سەدر لە تویتەر راگهیهندراوێكی لهبارهی هێرشه موشهكییهكهی ئهمشهو بۆسهر باڵیوزخانهی ئهمریكا له بهغدا بڵاوكردهوه و دهڵێت، چەند لایەنێک هەن کە بانگەشەی بەرگری دەکەن، بانگەشەی هێرشکردنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا دەکەن لەناوچەی سەوز کە ئەوەش دەبێتە هۆی بوونە قوربانی خەڵکی ئاسایی و منداڵ و ژن و تێکشکاندنی زانست و پەروەردە.
دەشڵێت، "نابێت خەڵک بەو جۆرە جموجوڵانە هەڵبخەڵەتێن و پێویستە بزانن ئەوان بۆیە ئەوە دەکەن بۆ ئەوەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوابخەن بۆ ئەوەی بەبیانووی بەکارهێنانی چەکەوە بیانهێڵنەوە و چارەنووسی خەڵک لە دەستی ئەواندا بمێنێتەوە، چونکە ئەوان بوونیان نابێت بەبێ بوونی داگیرکەر."
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بە موشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و لەلایەن سیستمی دژە موشەکی باڵیۆزخانەکەوە تێکشکێنرا.
هاوکات، بایۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیاندراوەکەیدا نووسیویەتی، "ئەو گروپانە بەدوای لاوازکردنی ئاسایشی عێراق و سەروەری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوەن."