باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا لەبارەی هێرشکردنە سەریان لەرێگای موشەکەوە رایگەیاندووە، ئەم هێرشانە تەنها بۆسەر دەزگا دیپلۆماسییەکان نییە، بەڵکو بۆسەر سەروەری خاکی عێراقە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "ئێوارەی ئەمڕۆ، بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەلایەن گروپە چەکدارییەکانەوە هێرشی کرایە سەر."
بایۆزخانەکە لە راگەیاندراوەکەیدا نووسیویەتی، "ئەو
گروپانە بەدوای لاوازکردنی ئاسایشی عێراق و سەروەری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوەن."
ئەوەش هاتووە، "ئێمە هەمیشە وتوومانە ئەم جۆرە هێرشە
ترسناکانە نەک تەنها بۆ سەر دەزگا دیپلۆماسییەکان بەڵکو بۆ سەر سەروەریی خودی عێراقە."
ئەوەش دوای ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمڕۆ بە موشەک هێرشکرایە
سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و لەلایەن سیستمی دژە موشەکی باڵیۆزخانەکەوە
تێکشکێنرا.
هـ.ئـ